کوردستان

کات و شوێنی یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی کات و شوێنی یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد، دوای ئەوەی بڕیاربوو لە ڕۆژی 26/3 یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی ئامادە نەبوونی یاریگا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، دوێنێش لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە فەرمی ڕۆژی چوارشەممە 11/5/2022 دیاریکرد بۆ بەڕێوە چوونی یاریەکە لە نێو یاریگای کۆیە.
هەر دوو یانەی نەورۆز و برایەتی یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن، نەورۆز لە یاری پێش کۆتایی لە یانەی سیروانی نوێی بردەوە بە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوە لە خاڵی سزا و یانەی برایەتیش بە ئەنجامی 1 _ 0 لە یانەی هەندرێنی بردبۆوە و هەر دوو یانە گەیشتنە یاری کۆتایی جامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button