خوولهکانی دیکە
مووچەی رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی کەم دەکرێت

یاریگا–
دوای ئەوەی یانەی مانچێستەر یونایتد بێ هیوا بوو لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، کارگێری یانەکە بریاریدا مووچەی سەرجەم یاریزانەکانی کەم بکاتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان بریاریداوە وەکو سزایەک بەرامبەر بەدەست نەهێنانی بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، بە رێژەی %24 لە مووچەی سەرجەم یاریزانەکانی کەم بکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، رۆناڵدۆ پێشتر خاوەنی مووچەی هەفتانە 450 هەزار پاوەند بوو، لەمەودوا 336 هەزار پاوەندی پێدەدرێت.