یاریگا-
جولیان ناگلیسمان ، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە داهاتووی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.
ناوی لیڤاندۆڤسكی بەشێوەیەكی بەهێز لەلایەن ڕۆژنامەكانەوە بەستراوەتەوە بە بارسێلۆناوە.
ناگلیسمان لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ووتی:گفتوگۆ سەرەتاییەكان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیڤاندۆڤسكی بە باشی دەڕوات لە نێوان بەڕێوەبەرانی یانەكە و زاهافی بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە.
گرێبەستەكەی گۆڵكارە پۆڵەندیەكە لەگەڵ بایرن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.