ئینگلتەرا

فێرناندینهۆ دەگەڕێتەوە بەڕازیل

Yariga App

یاریگا-فێرناندینهۆ کاپتنی یانەی مانچێستەر سیتی ئاشكرایکرد چاوی لەوەیە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی بۆ یاریکردن.

ناوەڕاستکارە ٣٧ ساڵەکە، هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و ئەوە یەکلابووەتەوە کە نامێنێتەوە، سەبارەت بە داهاتووشی ئەمڕۆ وتی “دەمەوێت بەردەوام بم لە یاریکردن، دەگەڕێمەوە بەڕازیل و ئەمە بڕیارێکە لەگەڵ خێزانەکەم داومانە. ئەم وەرزەش وەک وەرزی رابردوو بوو، زۆر یاریم نەکرد بەڵام هەوڵ دەدەم هاوکاری یاریزانەکانی تر بکەم و یارمەتی تیمەکە بدەم لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا”.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسیش ئاشکرایکردووە بە ئەگەرێکی زۆرەوە فێرناندینهۆ پەیوەندی دەکات بە ئەتڵەتیکۆ پارانێنسی بەڕازیلی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button