بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کاڤانی: پێویست بوو لە یونایتد بڕۆم کە رۆناڵدۆ هات

ئێدینسن کاڤانی پەشیمانە لەوەی هاتۆتە مانچێستەریونایتد و دەڵێت ئەو کارەی نەدەکرد ئەگەر بیزانیبایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە.

کاڤانی بە دەگمەن لەم وەرزەدا بەشداری پێدەکرێت، هێرشبەرە ٣٥ ساڵەکە بۆ ئی ئێس پی ئێنی بەڕازیل وتی “لەو ساتەی رۆناڵدۆ گەڕایەوە، بە خۆمم وت ئەمە شتێکی باسە بۆ یانەکە، بەڵام بەو ئەزموونەی کە هەمە لە تۆپی پێ دا، راستەوخۆ پەیوەندیم کرد بە فێرناندۆ (برا و بەڕێوبەری کارەکانی) پێم وت ئەگەر ئەمە هەفتەیەک زووتر روویبدایە داوام لێدەکردی یانەیەکی دیکەم بۆ بدۆزیتەوە، ئەمەش نەک لەبەر ئەوەی نەمەوێت لەگەڵ رۆناڵدۆ یاری بکەم بەڵکو لەبەر ئەوەی دەمزانی چی روودەدات. ئێستاش هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بۆ یانەکە بەڵام هەر بەو جۆرە رۆیشت کە خۆم لە سەرەتاوە پێشبینیم دەکرد و دەبوو بڕۆم. راستە هەندێک پێکانم هەبوو بەڵام ئەوە هۆکاری یەکەم نەبوو”.

 

کاڤانی لەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها لە ١٣ یاریدا بەشداری کردووە و ٢ گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button