ئیتاڵیا

رۆما ١٦٦ هاندەری خۆی خەڵات دەکات

یاریگا-یانەی رۆمای ئیتاڵی پاداشتی ١٦٦ هاندەری یانەکەی دەداتەوە بە پێدانی بلیتی یاری کۆتایی خولی کۆنفرانس.

هاندەرەکان ئەوانن  کە گەشتییان کردبوو بۆ نەرویج و لە یارییەکەی بۆدۆ/گلیمت ئامادەبوون لە دەرەوەی خاکی خۆیاندا. رۆما لەو یارییە  ١-٦ تووشی شکست هاتن لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا. ئەمڕۆش یانەکە رایگەیاند بلیتی کۆتایی خولەکە بۆ سەرجەم ئەو ١٦٦ هاندەرە دابین دەکرێت.

جیاڵۆرۆسی دوای ٣١ ساڵ، بۆ یەکەمجار گەیشتنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی لە یەکەم وەرزی خولی کۆنفرانس دا. یارییەکەش بەرامبەر فێینۆردە و رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button