کاراگەر: مان سیتی لە ریاڵ باشترن و لیڤەرپوول سەردەکەوێت
یاریگا-جیمی کاراگەر ئەستێرەی مێژوویی لیڤەرپوول دەڵێت خۆشحاڵە مەدرید گەیشتە یاری کۆتایی و یانەکەی دەتوانێت سەربکەوین بەسەریان.
جیمی پاش سەرکەوتنە مێژووییەکەی شەوی رابردووی ریاڵ مەدرید بەسەر مان سیتی وتی “زۆر دڵنیام لەوەی لیڤەرپوول براوە دەبێت، لە راستیدا خۆشحاڵین مان سیتی نەگەیشتە یاری کۆتایی چونکە ئەوان بەهێزترن و دەبوونە سەر ئێشە بۆ مان”.
ناوبراو باسی یارییەکەی جاری رابردووی کرد کە تێیدا مەدرید سەرکەوت و وتی “سەڵاح ١٠٠٪ بەدوای تۆڵە دەگەڕێت، ئەوەی رامۆس بەرەو ئەو کردی (شکاندنی دەستی لە کاتی یارییەکەدا) بەمەبەست بوو وە دەیزانی چی دەکات، ئێستا رامۆس لەوێ نەماوە بەڵام سەڵاح دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە”.
شەوی رابردوو لە یارییەکی دراماتیکیدا، ریاڵ مەدرید ٣-١ شکستی بە مانچێستەر سیتی هێنا لە بێرنابیۆ و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە فایناڵیشدا رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە لە پاریس.