ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا-

لێدوانەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری چوون بە بردنەوەی سیتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ كۆتایی هات.

لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی:

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی:

ئەنچیلۆتی: تیمەكەمان باش و ئامادەن و چانسمان زۆرە و كەش و هەوا و بارودۆخ زۆر باشە.

ئەنچیلۆتی: تۆ ناگەیتە یاری پێش كۆتایی تەنها لە ڕێگەی شانسەوە ئەبێ ئاستی تاك و كۆمەڵی یاریزانەكان بەرز بێت ناتوانیت بە تەنها یەكێكیان چامپیۆنسلیگ ببەیتەوە.

ئەنچیلۆتی: ئەگەر ئێمە زۆر بەرگری بكەین ، ئەوا ئەوان 99 جار تۆپ بۆ گۆڵەكەمان لێ ئەدەن ، هەندێك جار ئەبێ مەترسی بكەیت و ئێمە ئامادەین و توانامان هەیە بۆ ئەوە.

ئەنچیلۆتی: كاسیمیرۆ یارمەتیدەرمان ئەبێ و ئێمە پێوویستمان پێی بوو لەو باوەڕەیام سبەینێ بەهەبوونی ئەو بەرگریمان باشتر ئەبێ.

ئەنچیلۆتی: بڕوا ناكەم مێژووی یانەكە كاریگەری هەبێ هەموو یاریەك جیاوازە.

ئەنچیلۆتی: تیمەكەمان باش و ئامادەیە كێبڕكێیەكی گەورە لە پێشمانە ، دەرفەتێكە بۆ گەشتن بە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ دەزانین یاریەكی سەختەبەڵام متمانەمان بە خۆمان هەیە چەند هەڵەیەكی بچوكمان هەیە و دەمانەوێت سبەینێ چاكی كەینەوە.

ئەنچیلۆتی: ڤینیسیۆس زۆر باش بووە لە كۆتایی هێنان بە هێرشەكان ئەو زۆر لەسەرخۆیە و دەتوانێت بڕیارێكی ڕاست و درووست بدات متمانەی تەواوم پێیەتی.

ئەنچیلۆتی: ئالابا ناتوانێت یاری بكات ، یاریەكی قورس و درێژ ئەبێت ناچۆ ئەزمونێكی زۆری هەیە و كارێكی باش ئەنجام ئەدات.

ئەنچیلۆتی: ڕیمۆنتادا؟ ئەوە زۆر سەخت ئەبێ هەلێكی گەورەیە بۆ ئەنجامدانی یاری كۆتایی ، دوای بردنەوەی خول بارودۆخ زۆر باشە.

ئەنچیلۆتی: فۆدین نایابە و هێرشبەرێكی ترسناكە یەكێك لە باشترین لاوەكانی ئینگلتەرایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button