یاریگا-
كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات بڕیاری كۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە داهاتووی.
گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ ڕامۆن ئەلڤارێز بێگومان ئیمباپێ بڕیاری خۆیداوە و ئەویش ئەوەیە كە ڕیزەكانی پاریس جێ بهێڵێت و پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.
هەمان ڕۆژنامەنووس ئاشكرایكردووە كە گۆڵكارە فەڕەنسیەكە هەموو ئۆفەرەكانی پاریس پشتگوێ دەخات بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە دەكات ، بەڵام تاكە كێشەی یاریزانەكە ئەوەیە كە چۆن ئەوە بە یانەكەی بڵێت تا وێنە جوانەكەی لای یاریزانان و یانەكە نەشێوێت.