ئه‌وروپائیسپانیا

‎یاریزانێکی ریال مەدرید گەڕایەوە راهێنانە بە کۆمەڵەکان

Yariga App

‎یاریگا-
‎دوای ماوەیەک دابڕان لە یاریگاکان بەهۆی پێکان، ئەمڕۆ کاسێمیرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەکەی.

‎ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چەند وێنەیەکی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیانی بڵاوکردەوە کە تێدا بەدیار دەکەوێت ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەیان گەڕاوەتەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی کردووەتەوە.

‎کاسێمیرۆ بەهۆی پێکان یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشداری نەکرد و، چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری گەڕانەوە بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button