ئاسیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئامانجی سەردانی دایکی ئێمباپێ بۆ قەتەر ئاشکرا بوو

Yariga App

‎‎یاریگا-
‎هەفتەی رابردوو دایکی کلیان ئێمباپێ، هێرشبەرە لاوەکەی پاریس سانجێرمان سەردانی قەتەری کرد و ئێستاش ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرا دەکرێت.

‎رۆژنامەی TelegraphSportـی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە سەردانەکەی دایکی یاریزانەکەی شازادەکان بۆ لای میری قەتەر و سەرۆکی یانەکە داوایان لێکردووە ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە بەرپرسانی یانەکە بە ئومێدن کە هەردوولا بگەنە رێکەوتن.

‎ئێمباپێ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button