ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئێمباپێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوو مەرجی هەیە

Yariga App

‎یاریگا-
‎کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، ئەگەر بێتو داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێن.

‎کەناڵی CUATRO ئیسپانی ئاشکرای کردووە، خانەوادەکەی هێرشبەرە لاوەکەی شازادەکان بەم دواییە لە قەتەر چاویان بە ئەمیری قەتەر کەوتووە و، لەم چاوپێکەوتنەکەدا داواکاری کوڕەکەیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا کردووە، مەرجەکانیش دوورخستنەوەی راهێنەر و هێنانی یاریزانی نوێیە بۆ یانەکە.

‎لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی نزیک لەو یانەیە باس لەوە دەکەن ئێمباپێ بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە لە یانەکەی بمێنێتەوە و دەیەوێت درێسی ریال مەدرید لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button