ئه‌وروپافه‌ڕه‌نسا

تەواوی ئەو نازناوانەی میسی لە كاروانی وەرزشیدا بەدەستیهێناوە

Captain Korek

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای بردنەوەی خولی فەڕەنسی نازناوێكی دیكەی بۆ سەر نازناوەكانی زیاد كرد.

شەوی ڕابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لانسی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات و بەوەش پاریس بە شێوەیەكی فەڕمی نازناوەكەی بردەوە.

بەو نازناوەش میسی كۆی نازناوەكانی بۆ 39 نازناو بەرزكردەوە.

نازناوەكانی میسی بە درێژایی ژیانی یاریكردنی:

نازناوژمارە
 خولی ئیسپانی10
جامی سوپەری ئیسپانیا8
جامی شای ئیسپانیا7
خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا4
جامی سوپەری ئەوروپا3
جامی جیهانی یانەكان3
خولی فەڕەنسا1
جامی جیهانی لاوان1
ئۆلۆمپیاد1
كۆپا ئەمریكا1

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button