
یاریگا-
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای بردنەوەی خولی فەڕەنسی نازناوێكی دیكەی بۆ سەر نازناوەكانی زیاد كرد.
شەوی ڕابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لانسی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات و بەوەش پاریس بە شێوەیەكی فەڕمی نازناوەكەی بردەوە.
بەو نازناوەش میسی كۆی نازناوەكانی بۆ 39 نازناو بەرزكردەوە.
نازناوەكانی میسی بە درێژایی ژیانی یاریكردنی:
| نازناو | ژمارە |
| خولی ئیسپانی | 10 |
| جامی سوپەری ئیسپانیا | 8 |
| جامی شای ئیسپانیا | 7 |
| خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا | 4 |
| جامی سوپەری ئەوروپا | 3 |
| جامی جیهانی یانەكان | 3 |
| خولی فەڕەنسا | 1 |
| جامی جیهانی لاوان | 1 |
| ئۆلۆمپیاد | 1 |
| كۆپا ئەمریكا | 1 |



