یاریگا–
ئەمڕۆ زۆرێک لە سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کلیان ئێمباپێ ئۆفەرێکی خەیاڵی یانەکەی رەتکردووەتەوە.
ماڵپەری Goalـی جیهانی بڵاویکردەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی کە باسی ئەوە دەکەن کارگێری شازادەکان کاغەزی سپی خستبێتە بەردەستی هێرشبەرەکەیان بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئێمباپێ چاوەڕێ کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دەکات و، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک رێکنەکەوتووە.