کوردستان
ئەمڕۆ کۆتا گەڕی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سێشەممە 19 / 4 / 2022 کۆتا گەڕی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە فەرمی ڕۆژی پێنج شەممە بە یاری نێوان نەورۆز و سیروانی نوێ کۆتایی بە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2021 _ 2022 دێت کە تیایدا یانەی سیروانی نوێ ناسناوەکەی بەدەست هێنا و یانەی هەولێریش بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دابەزی، دواگەڕ تەنها بۆ دیاری کردنی بە دەست هێنانی پلەی دووەم گرینگە کە لە نێوان هەر دوو یانەی هەندرێن و سەیدسادق تا ئێستا یەکلا نەبۆتەوە، خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆش بەمشێوەیە:
شەقلاوە × هەولێر
زاخۆ × هەندرێن
برایەتی × پێشمەرگەی هەولێر
سەیدسادق × ئارارات
شێروانە × دەربەندیخان
دهۆك × چەمچەماڵ