ئهڵمانیائهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
ژمارەی ئەو هاندەرانەی بلیتەکانیان فرۆشت ئاشکرا بوو
یاریگا–
هەفتەی رابردوو بوو کاتێک لە یاری نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی ئاشکرا بوو هاندەرە ئیسپانیەکان بلیتی یارییەکەیان فرۆشتووە.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، ژمارەی ئەو هاندەرانەی کە ئەندامی فەرمی بلاوگرانان و بلیتەکانیان فرۆشتەوە یانە ئەڵمانیەکە، نزیکەی 10 هەزار کەس بوون و چاوەڕێ دەکرێت دوای لێکۆلینەوە لەسەر رووداوەکە ئەو هاندەرانە سزا بدرێن.
ئەو هاندەرانەی بلیتەکانیان لە رۆژی یارییەکە فرۆشتووە، نزیکەی 30 هەزار کەس، بەڵام ئەوانەی ئەندامی یانەکەن ژمارەیان کەمترە.