رۆناڵدۆ بەرامبەر هەر گۆڵێک پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەمەودوا بەرامبەر هەر گۆڵێک پاداشت دەکرێت.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە گرێبەستەکەی دۆن هاتووە، ئەگەر لە وەرزێک ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 20 گۆڵ، ئەوا 980 هەزار دۆلار وەکو پاداشتی پێدەدرێت، بۆیە دوای ئەوە سێ گۆڵی بەرامبەر نۆریچ سیتی کرد، ئەم پاداشتەی پێشکەش کرا و بەرامبەر هاتریکەکەشی 130 هەزار دۆلاری دیکەی وەکو پاداشت پێدراوە، واتە لە یەک شەودا ئەو یاریزانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشت بەدەستهێناوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، رۆنالدۆ لەمەودوا بەرامبەر هەر گۆڵێکی لە پرێمەرلیگ، 130 هەزار دۆلار وەکو پاداشتی پێدەدرێت. هەروەها یانەکەشی بریاریداوە لە کۆتایی وەرز گۆڵکارەکەیان بەر 1.31 ملیۆن دۆلار خەڵات بکەن، کە چاوەڕی دەکرێت ئەم خەڵاتەش هەر بۆ یاریزانە پۆرتوگالیەکە بێت، چونکە بە جیاوازی 12 گۆڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەری، گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانەکەیەتی.