یاریگا-
ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد كە خۆی و خێزانەكەی مسوڵمانن.
بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە فاتی نەیتوانیوە بە شێوەیەكی پێوویست بەشداری یاریەكان بكات و لە كاتێكدا هەفتەی ڕابردوو گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی بارسێلۆنا.
لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی فەڕمی بارسا فاتی ووتی: خێزانەكەم هەموو كات پاڵپشتیم دەكەن ، بە بێ ئەوان نازانم دەبێت چی بكەم ، بە بۆنەی ئەوانەوە من ئەوەم كە ئێستا هەم.
هەروەها ووتیشی: من و خێزانەكەم مسوڵمانین ، من هەموو كات نزا دەكەم بۆ خێزانەكەم ئەوانیش نزا دەكەن بۆ من و لەپێناو من.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە فاتی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاكان.