ڤان دی بیک یاریزانانی مان یونایتدی ترساندووە لە تێن هاگ
لێدوانێکی دۆنی ڤان دی بیک ترسی خستووەتە دڵی یاریزانانی مانچێستەر یونایتد لەسەر ئێریک تێن هاگی راهێنەری نوێ.
زۆرینەی سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی وەرزی داهاتوو تێن هاگی راهێنەری ئەجاکس دەبێتە سەرکردەی نوێی شەیتانە سوورەکان. ڤان دی بیک ئێستا بە خواستن لە ئێڤەرتۆنەوە و پێشتر لەگەڵ تێن هاگ کاری کردووە. سەرچاوەیەکی نێو یانەکە وتوویەتی “یاریزانەکان پرسیارییان لە دۆنی کردووە سەبارەت بە تێن هاگ بەو پێیەی ئەو پێشتر کاری لەگەڵ کردووە، ئەویش پێی وتوون شێوازی مەشقەکانی زۆر جیاوازە لەوەی کە ئەمان لەسەری راهاتوون، دەبێت هەمووان زۆر زیاتر لە جاران رابکەن، ماندووتر دەبن و تەنها باشترینی دەوێت ئەو راهێنەرە. خۆشی راستەوخۆ سەرپەرشتی مەشقە تاکە کەسییەکانیش دەکات، ئەو خۆی سەرپەرشتی خواردن و سەرجەم لایەنەکانی یاریزانەکان دەکات”.
سەرچاوەکە وتووشییەتی ئەمەش یاریزانانی یانەکەی ترساندووە بەو پێیەی بەو جۆرە مەشق و بەڕێوەبردنە رانەهاتوون.