یاریگا–
دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی تووشی پێکان بوو، پێدری ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی “رۆژێکی قورسە، بەڵام دەبێت بۆ پێشەوە بڕوانین، سوپاسی پەیامەکانتان دەکەم و دڵنیام بەهێزتر دەگەڕێمەوە، پێویستە ئێستا زیاتر لە رابردوو پاڵپشتی یانەکەمان بکەین، بژی بارسا “.
ئەمڕۆ دوایین پشکنینی پزیشکی بۆ پێکانەکەی پێدری کرا و گومان دەکرێت ئەو یاریزانە ئەم وەرزە بتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکاتەوە.