یاریگا-
کارگێری یانەی مانچێستەر سیتی دڵنیان لەوەی پێپ گواردیۆلا وەکو راهێنەری یانەکەیان بەردەوام دەبێت و لە ئێستاوە ئەوان بیر لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکەنەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ستیزن دڵنیان لە مانەوەی راهێنەری یانەکەیان بۆ چەند ساڵێکی دیکەش، هەروەها ئەوان دەزانن کە راهێنەرەکەیان تەنها بیر لە پرۆژەی یانەکەیان دەکاتەو، بۆیەش لە ئێستاوە دەیانەوێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانە بدەن، کە راهێنەرەکەیان داوایان دەکات.
رۆمانۆ ئەوەشی بڵاوکردەوە، چاوەڕێ دەکرێت کارگێری یانە ئینگلیزیەکە بەم زووانە گرێبەستێکی نوێ پێشکەش بە گواردیۆلا بکەن.