ئینگلتەرا

گریلیش: ئیتر زیاتر خۆپەرست دەبم

Yariga App

یاریگا-جاک گریلیش پێی وایە پێویستە زیاتر  خۆپەرست بێت تاوەکو هاندەرانی مان سیتی نرخی بزانن.

گریلیش هاوینی رابردووە بووە گرانترین یاریزانی پریمەرلیگ لە مێژوودا بەڵام رێژەی گۆڵ و ئەسیستەکانی وەک پێویست نین.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی ، رۆژنامەنووسەکە لێی پرسی وەکو یاریزانێکی هێرشبەر ئامارەکانت وەک پێویست نین ئەویش لە وەڵامدا وتی “بەڵێ لەو پێگەیەی من دا بەدڵنیاییەوە هەمووان چاوەڕێی گۆڵ و ئەسیستت لێ دەکەن ولەوە تێدەگەم بەڵام لەگەڵ گواردیۆلا و کارمەندی شیکاری مان سیتی پێکەوە دانیشتین ئەوان زۆر ئاماری دیکەیان لابوو کە دەریدەخست من یارمەتی تیمەکەم داوە بەشێوازی دیکە. یاریش هەبووە گۆڵ و ئەسیستم نەبووە بەڵام هەستم بەوە کردووە کە توانیومە یارمەتی یانەکە بدەم”.

گریلیش پاشانیش وتی “من لێرە لە هەموو یاریزانی دیکە کەمتر شووت ئاڕاستە دەکەم، لە کاتی مەشقەکانیش کاتێک شووتەکانم دەبینن هەمووان دەڵێن بۆ زیاتر شووت ناکەیت. رەنگە چارەسەر ئەوە بێت و پێویست بکات زیاتر خۆپەرست بم”.

گریلیش پارساڵ لەگەڵ ئەستۆن ڤیلا لە ٢٧ یاریدا، ٨ گۆڵ ١٠ ئەسیستی هەبوو لەگەڵ ٨٠ هەلی دروستکردنی. بەڵام لەگەڵ ستیزن سەرباری ئەوەی بەردەوام هێرش دەبەن و ژمارەیەکی  زۆر گۆڵ تۆماردەکەن، بەشداری ٣٢ یاری کردووە و تەنها چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی هەیە. وە تەنها ٦٦ هەلی گۆڵ دروستکردنی بۆ هاوڕێکانی رەخساندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button