ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ماتیچ یانەکەی جێدەهێڵێت
یاریگا-نیمانیا ماتیچ بەنیازە هاوینی ئەمساڵ ریزەکانی مانچێستەریونایتد جێبهێڵێت.
هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە بەڵام بەگوێرەی مانچێستەر ئیڤینینگ، ناوبراو دەیەوێت بچێتە یانەیەک چانسی یاریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکی زیاتربێت
ماتیچ لەم وەرزەدا لە ٢٦ یاریدا بەشداری پێککراوە و ئەمەش زیاترە لە ساڵانی پێشووتری لەگەڵ یانەکە بەڵام هەڵکشانی تەمەن و هەوڵەکانی یانەکە بۆ رێکخستنەوەی تیمەکە رەنگە ئەو یاریزانە لە دەرەوەی هاوکێشەکانی وەرزی داهاتوووبێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یونایتد ئامادەیە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و بتوانێت بێ بەرامبەر رووبکاتە یانەیەکی دیکە.