ئه‌وروپائیسپانیا

بەیاننامەی فەرمی بارسێلۆنا سەبارەت بە پێكانەكەی پێدری

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی پێدری گۆنزالیز ئەستێرەی لاوی یانەكەی بلاوكردەوە.

شەوی ڕابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئینتراخت فرانكفۆرت پێدری تووشی پێكان هات و لە سەرەتایی گێمی دووەمدا یاریگای جێهێشت.

ئەمڕۆ ناوەڕاستكارە ئیسپانیەكە پشكنینی ئەنجامداوە و یانە كەتەلۆنییەكەش لە بەیاننامەیەكدا وردەكاریەكەی خستووەتە ڕوو.

لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە پێدری تووشی پچڕانی ماسولكەی بووە لە ڕانی چەپیدا و لە یاریەكانی داهاتوودا ناتوانێت بەشداری بكات.

لە بەیاننامەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە بەڵام زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم وەرزە بۆ یاریزانەكە كۆتایی هاتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button