خووله‌کانی دیکە

راهێنەری داهاتووی مانچێستەر یونایتد رۆناڵدۆی ناوێت

Yariga App

یاریگا
‎دەنگۆیەکی بەهێز هەیە بۆ وەرزی داهاتوو تێن هاگی هۆڵەندی ببێتە راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

‎جێرمی کرووس لە رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردەوە، راهێنەرە هۆڵەندیەکە رازی بووە بۆ وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری شەیتانە سوورەکان، بە مەرجێک هێرشبەری پۆرتوگالی لەو یانەیە نەمێنێت، چونکە ئەو یاریزانە لە پلانەکانیدا نیە.

‎ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووەتەوە، کارگێری مان یونایتد تاوەکو ئێستا وەڵامی ئەم دەنگۆیانەی نەداوەتەوە، بەڵام بێدەنگی ئەوان مانای رازی بونە بەم پێشنیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button