پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و ئەتلەتیكۆ مەدرید
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریە چارەنووسسازەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
یاری چوون بە بردنەوەی مانچێستەر سیتی بە تاكە گۆڵێكی كیڤن دی برۆین كۆتایی هات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن
هێڵی بەرگری: والكەر ، ستۆنز ، لاپۆرت ،ئاكی
هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، ڕۆدری ، دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: ستیرلینگ ، بێرناردۆ ، مەحرەز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەتلەتیكۆ مەدرید:
گۆڵپارێز: ئۆبلاك
هێڵی بەرگری: ڤێرسالیكۆ ، ساڤیچ ، مۆنتێرۆ ، مانداڤا
هێڵی ناوەند: یۆرێنتی ، كۆكی ، لیمار ، لۆدی
هێڵی هێرشبردن: گریزمان ، جواو فیلیكس