مۆدریچ باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید
یاریگا-
لۆكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ یانەكەی.
شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی بلوز بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتایی هات ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.
بەوەش یانە شاهانەكە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەكە و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووبووی براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری دەكات.
دوای یاریەكە مۆدریچ ووتی: هەوڵ دەدەین تەواوی توانای خۆمان بخەینە كار لە نێو یاریگادا و تا دوا سات بجەنگین ، چێڵسی سەختترین ڕكابەر بووە كە ڕووبەڕووی ببوبێتینەوە لەم وەرزەی چامپیۆنسلیگدا.
سەبارەت بە داهاتووی ووتی: ئەوە ئێستا گرنگ نیە ، ساڵ بە ساڵ دەڕۆین ، ئەوەی كە ئێستا گرنگە ئەوەیە كە ئێمە لە قۆناغی پێش كۆتایین.