خوولهکانی دیکە
بایرن میونشن دوو یاریزانی ئایاکسی کردووەتە ئامانج

یاریگا–
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە ئێستاوە هەوڵی رازیکردنی ئەو یاریزانانە دەدات، کە بۆ وەرزی داهاتوو ئامانجیانن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، باڤارییەکان لەگەڵ کارگێری یانەی ئایاکسی هۆڵەندا کە گفتوگۆدا بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو رەیان گرانڤێبێچ بەرگریکاری هۆڵەندی ئەو یانەیە بۆ ماوەی پێنج وەرز بگوازنەوە ریزەکانیان و تەنها ماوە لەسەر تێچووی گرێبەستەکە رێکبکەون.
رۆمانۆ ئەوەشی بڵاوکردەوە مزراوی بەرگریکاری مەغریبی یانە هۆڵەندیەکەش لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە رێکەوتووە و ئەمیش وەرزشی داهاتوو یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات.