یاریگا-
لە كۆتایی وەرز نزیكدەبینەوە و تا دێت كێبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ بە چێژتر و سەختتر دەبێت لە نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپول.
مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی پریمەرلیگ.
مان سیتی بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمی خولەكە دێت و ڕێدزیش بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
سیتی تا كۆتایی وەرز حەوت یاری ماوە لەو حەوت یارە چوار یاری لە یاڕیگای خۆیدا ئەنجام دەدات و سێ یاریش دەرەوەی یاریگای خۆی.
بەرامبەر یانەكانی ( برایتۆن ، واتفۆرد ، نیوكاسڵ ، ئەستۆن ڤێلا ) لە یاریگای خۆیدا و هەروەها لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەكانی ( وۆلڤە ،لیدز و وێستهام ) دەبێتەوە.
هەروەها لیڤەرپولیش حەوت یاری ماوە و هاوشێوەی مان سیتی چوار یاری لە یاڕیگای خۆی و سێ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات.
بەرامبەر یانەكانی ( مانچێستەر یۆنایتد ، ئێڤەرتۆن ، تۆتنهام ، وۆلڤەر هامبتۆن ) لە ئەنفێلد و لە دەرەوەی یاریگاكەی بەرامبەر ( نیوكاسڵ ، ئەستۆن ڤێلا و ساوسهامبتۆن ) یاری دەكات.