خولهکانی دیکە
لیڤەرپوول وادەی راگەیاندنی گواستنەوەی یاریزانێک دیاریی دەکات
یاریگا–
کارگێری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەگەڵ فابیۆ کارڤالۆ ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی فولهام گەیشتووەتە رێکەوتن.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ ئامانجەکەی گەیشتووەتە رێکەوتنی کۆتایی، بەڵام وەکو رێزێک بەرامبەر یانەکەی کە سەرقالی یارییەکانن لە چامپیۆن شیپ، راگەیاندنی گرێبەستەکەیان بۆ هەفتەکانی داهاتوو دواخستووە.
کارڤالۆ ئەم وەرزە لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگڵتەڕا، لەگەڵ یانەکەی بەشداری 30 یاری کردووە، توانیویەتی حەوت گۆڵ و حەوت ئاسیست تۆمار بکات.