
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی.
وا بڕیارە شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری خیتافی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی ئیسپانیا.
بۆ ئەو یاریە هەریەك لە لۆكا یۆڤیچ ، ئیدی هازارد ، ئیسكۆ و مێندی بەشداری ناكەن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، ناچۆ ، ئالابا ، میلیتاو
هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كاسیمیرۆ ، كامافینگا
هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس