خوله‌کانی دیکە

فینارباهچە ئۆزیل دەردەکات

یاریگا-عەلی کۆچ سەرۆکی یانەی فینارباهچە بە راشکاوانە داوای لە مەسعوت ئۆزیل کرد بە زووترین کات یانەکەیان جێبهێڵێت.

هەفتەی پێشوو ئۆزیل بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ ستافی راهێنەران لەلایەن یانەکەوە سڕکرا و دوورخرایەوە، ئەمڕۆش کاتێک لە سەرۆکی یانەکە پرسرا لەلایەن مارکاوە سەبارەت بەوەی کە ئایا ئۆزیل دەگەڕێتەوە،  وتی “ئەمە یاری منداڵان نیە و گرنگترین شت لای ئێمە یانەکەیە”.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزیش دەڵێت فینارباهچە هەنگاوەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئۆزیلی دەست پێکردووە. سەرچاوە ئینگلیزییەکە دەشڵێت یانەی ئینتەر مەیامی کە دەیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

ئەمە یەکەمین جار نیە ئۆزیل تووشی کێشە دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی تیمەکەی و پێشتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و دواتر ئارسناڵ هەمان کێشە سەریهەڵدا و سەرەنجام لە هەردووکیان دوورخرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button