ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

‎یانەی فرایبۆرگ داوای سێ خاڵی یاری بەرامبەر بایرن میونشن دەکات

Yariga App

یاریگا
‎یانەی فرایبورگی ئەڵمانی بەشێوەیەکی فەرمی لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی، سکاڵای لەسەر ئەنجامی یاری بەرامبەر بایرن میونشن تۆمار کرد.

‎لە یاری رابردووی نێوان هەردوو یانە لە گەڕی 29 بۆندزلیگا، باڤارییەکان 17 چرکە بە 12 یاریزان یارییان کرد، بۆیە یانەی میواندار کە بە ئەنجامی 1-4 دۆڕابوون، ئێستا سکاڵایان تۆمار کردووە و داوای سێ خاڵی یارییەکە دەکەن.

‎سکای سپۆرتی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، شارەزایان لەم وڵاتە لەسەر دوو پێشبینی قسەیان هەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا دیارنیە چارەنوسی یارییەکە چی بەسەر دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button