خولی نایابی عێڕاق دەست پێدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دوای وەستانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بە هۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێڕاقەوە، جارێکی تر خولی نایابی عێڕاق دەست پێبکاتەوە، ئەمڕۆ تەنها دوو یاری بەڕێوە دەچێت، لە یاری یەکەمدا یانەی نەفت لە نێو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەجەف دەبێتەوە کاتژمێر 3:30ـی خولەکی ئێوارە، هەروەها کاتژمێر 10ـی شەو یانەی شوڕتە لە شاری نەجەف لەگەڵ یانەی نەفتی ناوەڕاست لە یاریەکی بەهێزدا یاری دەکەن.
سبەی سێشەممە لە یاریگای زانکۆ یانەی نەورۆز میوانداری یانەی سامەڕڕای دواوەی ڕیزبەندی دەکات، هەروەها یانەی زاخۆ ڕۆژی چوارشەممە یاری خۆی ئەنجامدەدات کاتێک لە نێو یاریگای دهۆك ڕووبەڕووی یانەی دیوانییە دەبێتەوە، هەر دوو یاریش کاتژمێر 3:30 خولەک ئەنجامدەدرێت، هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی بە گەڕی 26ـی خولی نایابی عێڕاق دێت بە یاری نێوان هەولێر و کارەبا کە بڕیارە کاتژمێر 10ـی شەو لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەبچێت.