یاریگا–
رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئۆرگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هیوا دەخوازێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
بەرگریکارەکەی بلاوگرانا دوای بردەوەیان بەرامبەر سێڤییا سەبارەت بە داهاتووی خۆی گووتی ” هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەیەکی چارەنوسازمان لەگەڵ کارگێری یانەکەمان هەیە، هیوادارم هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەبچێت و ساڵانێکی زیاتر لێرە بمێنمەوە “.
ئاراوخۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، هەر ئەمەش وایکردووە یانەکەی بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکاتەوە.