
یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی نەخۆشی بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر لێستەر سیتی ناکات.
کەناڵی Bbc بەریتانی بڵاویکردەوە، شەیتانە سوورەکان لە گەڕی 31 پرێمەرلیگ رووبەڕووی لێستەر سیتی دەبنەوە و، بۆ ئەم یارییە گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەکە بەهۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزا بەشداری ناکات.
رۆناڵدۆ ئەم وەرزە زۆرترین گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و خاوەنی 12 گۆڵە تەنها لە پرێمەرلیگ.