خوولهکانی دیکە
نیستەرلۆی دەبێتە راهێنەری یانەیەکی دیار

یاریگا-
رود ڤان نیستەرلۆی، گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئایندهۆڤنی وڵاتەکەی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کارگێری یانە هۆڵەندیەکە ئۆفەرێکی پێشکەش بە گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەکەیان و یانەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات و ئەویش ئۆفەرەکەی پەسەند کردووە.
رۆمانۆ ئاشکراشی کردووە پێشترین رۆد داوای لێکراوە راهێنەرایەتی ئایندهۆڤن بکات، بەڵام ئەو کات ئامادە نەبوو.