یاریگا–
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بریاریداوە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چوونی هێرشبەرەکەی رێدز بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا دەکەن و، بڵاویشی کردووەتەوە ئەو یاریزانە بریاریداوە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
سەڵاح بەم دواییە چەندجارێک ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، بە بیانۆی کەمی مووچەکەی.