ئینگلتەرا

ڤان گال داوا لە تێن هاگ دەکات نەچێتە مانچێستەر یونایتد!

یاریگا-لویس ڤان گال راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا  داوا لە ئێریک تێن هاگی راهێنەری ئەجاکس دەکات نەچێتە ئۆڵد ترافۆرد.

ڤان گال پێشتر دوو وەرز راهێنەری شەیتانە سوورەکان بووە و دواتر دوورخرایەوە، زۆر جاری دیکە رەخنەی توندی لە یانەکە کردووە.  ئەمڕۆش سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەندیکردنی تێن هاگ بەو یانەیەوە وتی ”  پێم وایە ئەو راهێنەرێکی مەزنە، ئامۆژگاری دەکەم نەچێتە ئەوێ رۆڵێکی ئاڵۆزە بەهۆ ئەوەی  مانچێستەریونایتد یانەیەکی بازرگانییە، باشترە  بچێتە یانەیەکی تۆپی پێ!”.

ساڵانێکە  یونایتد بەدوای راهێنەرێکی گونجاو دەگەڕێت بەڵام لە دوای رۆیشتنی سێر ئەلێکس فێرگسۆنەوە سەرکەوتوونەبووە لە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ راهێنەرە مێژووییەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button