
رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەڵێت ئەگەر سەربکەوتینایە بۆ جامی جیهانی دەمانتوانی جامەکە ببەینەوە.
ئیتاڵیا یارییەکی دۆستانە بەرامبەر تورکیا ئەنجام دەدات و مانچینی بەر لەو یارییە وتی”سەرەڕای شکستە قورسەکە، دڵخۆشم بەوەی زۆر کەس پەرەسەندنی تیمەکە لە چوار ساڵی رابردوودا بەرز دەنرخێنن، بردنەوەی یۆرۆ تەنها کاری باش نەبوو کە ئەنجاممان داوە لەو ماوەیەدا و یاریزانەکان شایستەی ستایشن و کۆمەڵەیەکی نمونەیین، دەبووایە یارییەکەی سویسرامان ببردایەتەیەوە و بەخت یاوەرمان نەبوو، کاتێک سەیری ئەم تیمە دەکەین لە توانای پێگەیشتنی یاریزانە لاوەکان دەکرا جامی جیهانی ببەینەوە بەڵام تازە بێ سوودە باسکردن و لە ئێستاوە کار بۆ یۆرۆی داهاتوو دەکەین”.
ئیتاڵیا لە میانەی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی تووشی شکستێکی مێژوویی هات بەرامبەر مەکدۆنیا و نەیتوانی بگاتە کۆتاییەکانی مۆندیال.