عێراق
لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان پێشکەش کرد

ئەمڕۆ لێژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵی خۆیان پێشکەشی سەرۆك و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کرد، لە ڕاگەیەنراوێکدا حەیدەرعۆفی سەرۆکی لێژنەی پێشبڕکێکان دەڵێت( بە هۆی دەست تێوەردان لە کاروو بارەکانمان و پاڵە پەستۆ کردنی سەرۆك و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەست لە کار دەکێشینەوە.

بە پێی هەندێ سەرچاوە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق دەست تێوەردانی لە کارەکانی لێژنەکە کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە دەبێت چواریانە لە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی عێڕاقەوە سەرکەون بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەکانی عێڕاق بۆ وەرزی داهاتوو، بۆیە لێژنەکەش ئەمەیان قبوڵ نەکردووە و دەست لە کارکێشانەوەی بە کۆمەڵیان پێشکەش کردووە.
لێژنەی پێشبڕکێکان پێکهاتوون لە هەریەك ( حەیدەرعوفی ، سیروان نەجمەددین ، عەلی عەبیس، نجم عبد عەبود)