یاریگا–
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بگوازنەوە ریزەکانیان.
ماڵپەری Footballitaly زانیاری دەستکەوتووە، یانە کەتەلۆنیەکە بەم دواییە هێرشبەرە پۆڵەندیەکەی رازی کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و، تەنها ئەوە ماوە یانە ئەڵمانیەکە رازی بکرێت دەستبەرداری بن.
لیڤاندۆڤسکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام باڤارییەکان ئامادەن بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.