ئه‌وروپائیسپانیا

” گرنگیدان بە جەنگی ئۆکراینا رەگەپەرستیە ”

Yariga App

یاریگا-
هێکتۆ بێلێرین، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال بێتیس پێیوایە جیهان زۆر جیاوازی لە نێوان نەتەوەکان دەکات و، هۆکاری گرنگیدانی زیاتری جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بە شتێکی خراب ناو دەبات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا بەرگریکارەکەی یانە ئەندەلوسیەکە دەڵێت ” ساڵانێکی زۆرە لە جیهان جەنگ هەیە، فەلەستین، یەمەن و عێراق و چەندان وڵاتی دیکە ساڵانێکی زۆرە گیرۆدەی جەنگن، بەڵام هیچ کاتێک وەکو جەنگی ئۆکراینا گرنگی پێنەدراوە، چونکە بۆ ئەوان لە رووی ئابوریەوە هیچ گرنگ نەبووە ”.

بێلێرین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” ئەوەی ئێستا هەیە من ناوی دەنێم رەگەز پەرستی، چونکە زیاتر گرنگیدان بە جەنگی ئۆکراینا ئەوەی سەلماند کە جیهان تەنها بیر لە بەرژەوەندیەکانی دەکاتەوە ”.

Back to top button