
یاریگا–
ئەمڕۆ تیروپشکی وەرزی نوێ بۆندزلیگای ئەڵمانیا راکێشرا و بایرن میونشنی پاڵەوان لە یەکەم یاریدا رووبەڕووی هێرتابەرلین دەبێتەوە.
ماڵپەری فەرمی بۆندزلیگای ئەڵمانیا تیروپشکی وەرزی 2019-2020 بڵاوکردەوە و بە گوێرەی تیروپشکەکە 16ـی مانگی 8ـی داهاتوو یەکەم گەڕ بەرێوەدەچێت و لە یەکەم یاریشدا بایرن میونشنی پاڵەوان رووبەرووی هێرتابەرلین دەبێتەوە.
رۆژی دواتریش لە گرنگترین یاریدا بۆرووسیادۆرتمۆند رووبەڕووی ئاوگسبورگ دەبێتەوە.