یاریگا-مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی مێژوویی بایەرن میونشن بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی بۆندزلیگا.
تا بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ، نۆیەر بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆلیڤەر کان خاوەنی ٣١٠ بردنەوە بوون لە بۆندزلیگا بەڵام باڤاری ٤-٠ شکستی بە یونیەن بەرلین هێنا و بەوەش بەتەنها بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین بردنەوە بۆ یەک یاریزان لە مێژووی بۆندزلیگا.
کان ئێستا بەڕێوبەری گشتی بایەرنە و هەفتەی پێشووی سەبارەت بە نۆیەر وتبووی ” ماوەیەک لەمەوبەر وتم دڵخۆش دەبم ئەگەر نۆیەر ریکۆردێک بهێڵێتەوە بەناوی من بەڵام ژمارە باشەکانی گەواهیدەری ئاستە بەرزەکەیین بۆ چەند ساڵێکی زۆر دوای یەک”.
بایەرن بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و ٧ خاڵ لە پێش دۆرتموندە بەڵام رکابەرەکەی یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.