یاریگا-رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی بەردەوامە لە راماڵینی یەک بە یەکی ژمارە پێوانەییەکانی بۆندزلیگا و ئەمڕۆش توانی ژمارەیەکی پێوانەیی گێرد مولەری گۆڵکاری ئەفسانەیی ئەڵمانیا یەکسان بکاتەوە.
لێڤا ئەمڕۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی بایەرن ٤-٠ شکستی بە یونیەن بەرلین هێنا بەوەش گۆڵی ژمارە ٣٠ی خۆی تۆمارکرد تەنها لەم وەرزەی بۆندزلیگا.
ئەمە پێنجەم جارە لێڤا لە یەک وەرزدا بەلایەنی کەم ٣٠ گۆڵ تۆماردەکات، ئەوەش یەکسانکردنەوەی ژمارە پێوانەییەکەی مولەرە پێشتر لە نێوان ساڵانی ١٩٦٤-١٩٧٩ تۆماری کردبوو.