
یاریگا-
یانەیەكی ئینگلیزی دەیەوێت نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
گرێبەستەكەی نەیمار لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی یانەی نیوكاسڵ یۆنایتدی ئینگلیزی دەیەوێت نەیمار دا سێلڤا لە گواستنەوەكانی هاویندا بگوازێتەوە ڕیزەكانیان.
بەپێی هەمان سەرچاوە هەریەك لە یانەكانی بارسێلۆنا مانچێستەر سیتی و نیوكاسڵ یۆنایتد دەیانەوێت ئەستێرەكەی سامبا بگوازنەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە نیوكاسڵ ئامادەیە بڕی 198 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نەیمار بداتە یانە فەڕەنسیەكە و بڕی 500 هەزار پاوەند وەك موچەی هەفتانە بداتە یاریزانەكە.