ئه‌وروپائیسپانیا

پێکهاتەی پێشبینی کراوی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا
سبەی یەک شەممە لە گەڕی 29ـی لالیگا ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆ میوانداری بارسێلۆنا دەکات و، رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی نزیک لەم یانەیەش، پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەکە بۆ ئەم یارییە بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەکە لە پێکهاتەکەدا ناوی بێنزێما و گاریس بەیلی داناوە، ئەمەش وەکو ئەگەرێک ئەگەر یاریزانە فەرەنسیەکە بەشداری نەکات، ئەو کات لە شوێنی یاریزانە وێلزیەکە یاری دەکات. هەروەها لە هێلی بەرگریش گۆڕانکارییەک دەکرێت، فێرلاند مێندی بەهۆی پێکان یاری ناکات و، لە شوێنی ئەو ناچۆ بەشداری دەکات.

هێڵی ناوەڕاست هیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت، مۆدریچ، کرووس و کاسێمیرۆ سەرکردایەتی دەکەن و لە باڵەکانی پێشەوەش ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئاسێنسیۆ سەرکردایەتی هێلەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button