خوولهکانی دیکە
مووچەی رۆناڵدۆ ئاشکرا بوو

یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە پرێمەرلیگ.
جەیمس دۆکەر لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای کردووە، گۆڵکارەکەی شەیتانە سوورکان زۆرترین مووچەی لە پرێمەرلیگ هەیە و، ئەو یاریزانە هەفتانە 775 هەزار پاوەند وەردەگرێت، مانگانە دەکاتە 3 ملیۆن و 100 هەزار پاوەند، واتە ساڵانە 37 ملیۆن و 200 هەزار پاوەند.
رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو گەڕایەوە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.